یوئێن: نزیکەی ٧٠٠ برینداری شەری موسڵ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراون
بەپێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی رڕوودانی کارەساتی مرویی بەهۆی ئوپەراسیونی موسڵەوە دەدات.
نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند تا ئێستا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان داعش و سوپای عێراقدا نزیکەی ٧٠٠ بریندار بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراون.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوەش دەکات سەرەڕای زۆریی ژمارەی برینداران لە هەفتەی پێشوودا، زیاتر لە ٨١٧ کەس داوای چارەسەری پزیشکییان کردووە.
هەروەها ئاژانسەکەی یوئێن هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی کۆژراوان بەهۆی شەڕی ئازادکردنی موسڵەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵەوە تا ئێستا دەیان هەزار کەس لەو شارە ئاوارەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر کونترۆڵی پێشمەرگە بوون و ژمارەیەکی زۆریان لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کراون.
payamner-
