یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان لە دەڤەری شنگال لە سنوونێ دەستی پێکرد

یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان لە دەڤەری شنگال لە سنوونێ دەستی پێکرد
ڕێکخراوی ھابیتات ڕایگەیاند، لە دوای ھێرشە دڕندانەکەی داعشەوە زۆربەی زۆری کوردانی ئێزدی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ‌بوون، لە ‌ناحیەی سنوونێ ١٢٤یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە تەواوکران و تەسلیم بە ئاوارە گەڕاوەکان کرانەوە.



ھابیتات لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوە یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەیە لە شاروچکەی حەردان سەر بە سنوونێ بۆ نیشتەجێکردنەوە و ڕێکخراوەکە بەھاوکاریی چەند ئاژانسێکی دیکە ‌و نووسینگەی پارێزگاری نەینەوا ئەنجامی داوە.



پرۆژەکە بە ئامانجی نیشتەجێکردنی ھاووڵاتییانی ئاوارەبووی دەستی داعشە و لەو ڕررەوە داوا لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەکات پاراستن و ئاسایش و ھەستی پشت بەخۆبەستن و دووبارە بونیادنانەوەی ئاشتییان بۆ دەستەبەر بکەن. لەو بارەیەوە، یۆکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی ئاژانسی ھابیتات، ڕایگەیاند، ئەم بەرنامەیە ھەر ئەوە نییە لە ڕووی فیزیکییەوە ناوچەکە چاک بکاتەوە و خانووەکان بنیات بنێتەوە، بەڵکو وا دەکات خەڵکە ئاوارەکان ھەست بە مافی خۆیان بۆ ھەبوونی موڵک بگێڕنەوە.



بەپێی بەیاننامەکە، تیرۆریستانی داعش لە کاتی ھێرشەکەیاندا ٣٠٠٠ خانوویان تەنیا لە سنوونێ کاول کردبوو و ٢٧٥ ھەزار لە دانیشتووانی چیای شنگال کە زۆرینەی ئێزدین ئاوارە و بێ ماڵ مانەوە.

payamner-
Top