یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان لە دەڤەری شنگال لە سنوونێ دەستی پێکرد
ھابیتات لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوە یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەیە لە شاروچکەی حەردان سەر بە سنوونێ بۆ نیشتەجێکردنەوە و ڕێکخراوەکە بەھاوکاریی چەند ئاژانسێکی دیکە و نووسینگەی پارێزگاری نەینەوا ئەنجامی داوە.
پرۆژەکە بە ئامانجی نیشتەجێکردنی ھاووڵاتییانی ئاوارەبووی دەستی داعشە و لەو ڕررەوە داوا لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەکات پاراستن و ئاسایش و ھەستی پشت بەخۆبەستن و دووبارە بونیادنانەوەی ئاشتییان بۆ دەستەبەر بکەن. لەو بارەیەوە، یۆکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی ئاژانسی ھابیتات، ڕایگەیاند، ئەم بەرنامەیە ھەر ئەوە نییە لە ڕووی فیزیکییەوە ناوچەکە چاک بکاتەوە و خانووەکان بنیات بنێتەوە، بەڵکو وا دەکات خەڵکە ئاوارەکان ھەست بە مافی خۆیان بۆ ھەبوونی موڵک بگێڕنەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، تیرۆریستانی داعش لە کاتی ھێرشەکەیاندا ٣٠٠٠ خانوویان تەنیا لە سنوونێ کاول کردبوو و ٢٧٥ ھەزار لە دانیشتووانی چیای شنگال کە زۆرینەی ئێزدین ئاوارە و بێ ماڵ مانەوە.
payamner-
