دوای دیارنەمانی تەرمی گەنجێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

دوای دیارنەمانی تەرمی گەنجێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە
رائید "عەلی جەمال" گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی ڕزگاری بە ناوی "زمناکۆ احمد یاسین" دوای ئەوەی ڕۆژی یەک شەمە(٨/١) لە ماڵ دەردەچێت و دواتر ھەواڵی نابێت، کەسوکاری گەنجەکە ھێزەکانی پۆلیس ئاگاداردەکەنەوە.



علی جەمال گوتی: پاشان بەرەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە تەرمی گەنجەکە لە نێوان گوندی "برایم خان" و "ناساڵح"ی نزیکی ناحیەی سەرقەڵا دەدۆزرێتەوە.



دوایی رەوانەکردنی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی کەلار، دەرکەوت ھۆکاری گیان لەدەستدانی گەنجەکە بەھۆی رووداوی ئۆتۆمبێلەکەیەوە بووە، کە شەوی ٨-١-٢٠١٧ کاژمێر ٨ ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و ھەر لە کاتی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.


payamner-
Top