وتەبێژی حکوومەت بەیاننامەیەکی پەیەدە بەدرۆ دەخاتەوە

وتەبێژی حکوومەت بەیاننامەیەکی پەیەدە بەدرۆ دەخاتەوە
وتەبێژی حکوومەت بەیاننامەیەکی پەیەدە سەبارەت به هێرشی چەند فڕۆکەیەک که له هەرێمی کوردستانەوه هەستاون کانتۆنی جزیرەیان بۆمباران کردووه، بەدرۆ دەخاتەوە. ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیه:



"دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا کە بە ‌ناوی دەستەی بەرگری و پاراستنی خۆیی، سەر بەوەی پەیەدە ناوی کانتۆنی جزیرەی لێناوە، بڵاو کراوەتەوە و ئەو تۆمەتە دەداتە پاڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوایە ڕۆژی سێی ئەم مانگە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵساون و ناوچەی تل عەلۆی سەر بە جزیرەیان بۆمباران کردووە!.



لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ورد و دروشتی ئەو بەیاننامەیە کە تەنیا مایەی پێکەنینە و نیشاندەری ڕاددەی نەخۆشیی نووسەرکانیەتی، دەڵێین: دیارە جەماعەتی بەناو کانتۆنی جزیرە خەونیان بینیوە، ئەگینا کوا بنکەی سەربازیی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە؟! بەڵام دیارە ئەوانە سەریان لێشێواوە."
payamner-
Top