وتەبێژی حکوومەت بەیاننامەیەکی پەیەدە بەدرۆ دەخاتەوە
"دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا کە بە ناوی دەستەی بەرگری و پاراستنی خۆیی، سەر بەوەی پەیەدە ناوی کانتۆنی جزیرەی لێناوە، بڵاو کراوەتەوە و ئەو تۆمەتە دەداتە پاڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوایە ڕۆژی سێی ئەم مانگە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵساون و ناوچەی تل عەلۆی سەر بە جزیرەیان بۆمباران کردووە!.
لەگەڵ ڕەتکردنەوەی ورد و دروشتی ئەو بەیاننامەیە کە تەنیا مایەی پێکەنینە و نیشاندەری ڕاددەی نەخۆشیی نووسەرکانیەتی، دەڵێین: دیارە جەماعەتی بەناو کانتۆنی جزیرە خەونیان بینیوە، ئەگینا کوا بنکەی سەربازیی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە؟! بەڵام دیارە ئەوانە سەریان لێشێواوە."
payamner-
