ده‌میرتاش: مافی ده‌نگدانمان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی لێ زه‌وتكراوه
له دووه‌م دانیشتنی دادگای ئه‌ده‌نه، كه دوێنێ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، به ڕێگای سیستمی ده‌نگ و ڕه‌نگ به‌شداری له دادگایكردنه‌كه‌ی كرد و ئه‌و تۆمه‌نانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه درابونه پاڵی.
ده‌میریتاش وتی، "له شاری جه‌زیره له ناو سێ ژێرزه‌میندا نزیكه‌ی 200 كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سوتێندران و ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك كۆمار خۆی له‌و ڕوداوانه به‌رپرسیارن به‌ڵكو سه‌رۆك كۆمار خۆی فه‌رمانی كوشتنی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی چه‌كداری دا به‌ڵام خه‌ڵكی سڤیل كرانه ئامانج " مه‌به‌ستی ده‌میرتاش یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل و هه‌په‌گه بوو له شاره‌كانی باكوری كوردستان.
له باره‌ی ئه‌و سكالاَیانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌و ئاماده‌كراون هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سكاڵاكان له دژی له لایه‌ن "عابدین بۆزكان" سه‌رۆكی پێشووی داواكاری گشتی ئه‌ده‌نه ئاماده‌كراون و نێردراون بۆ په‌ڕله‌مان كه خۆی له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كانی جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه زیندانكراوه.
به‌وته‌ی ده‌میرتاش، ئه‌و سكاڵایه‌ی كه دوێنێ له‌سه‌ری دادگاییكرا له حه‌وت ی شوبات-ی 2012 ئاماده‌كراوه كه هه‌مانرۆژ هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا میت، له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه بانگكرا، به‌ڵام عه‌بدوڵلا گول، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته ڕێگربووه له چوونی فیدان، بۆ به‌رده‌م دادگا.
"له‌به‌رچی نه‌چونی هاكان فیدان، بۆ لێپرسینه‌وه‌ی داواكاری گشتی تاوان نیه، به‌ڵام نه‌چوونی ئێمه تاوانه" سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وای وت.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌و سكاڵایانه‌ی له دژی ئه‌و ئاماده‌كراون له قۆناغی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردبووه‌و "جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پرۆسه‌یه له دژی فراكسیۆنی هه‌ده‌په زیاتر له 500 سكاڵایان تۆماركردوه له سه‌دا 90 ئه‌و سكاڵانه له لایه‌ن ئه‌و داواكاری گشتییانه‌وه ئاماده‌كراون كه سه‌ر به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بوون".
سه‌باره‌ت به كاتی جوڵاندنی سكاڵاكان ئاماژه‌یبه‌وه‌كرد، كه له‌و كاته گفتوگۆكانی (ئۆسلۆ- له نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا و په‌كه‌كه و دواتریش گفتۆگۆكانی ئیمرالی ده‌ستیپێكرد بوو "ئه‌و كات ده‌وڵه‌تمان ئاگاداركرد به‌ڵام گوێیان له ئێمه نه‌گرت و ئه‌و پرۆسه‌یه گه‌یشته كوده‌تای 15 ته‌مووز".
سه‌لاحه‌دین ده‌مریتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، له چواری تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراو بۆ زیندانی ئه‌دێرنه له شاری ئه‌ده‌نه گواسترایه‌وه.
xendan -
