پەرلەمانتارێک: پەکەکە بە ئیدارەی شنگال دەڵێن لەسەر فەرمانی مالیکی لە سنوورەکەدان

 پەرلەمانتارێک: پەکەکە بە ئیدارەی شنگال دەڵێن لەسەر فەرمانی مالیکی لە سنوورەکەدان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە حکوومەتی عێراق گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی، دەبێت پەکەکە لە شنگال بچێتە دەرەوە و بۆ ئەمەش پێشنیارێکیان کردووە.

د. ماجید شنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “لێدوانێکی سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراقمان بۆ هاتووە کە دەڵێت، دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گفتوگۆ بکات، بۆ کشانەوەیان لە شنگان، هەروەها دەبێت هێزێکی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست ببێت لەسەر چیای شنگال، هێزەکانی پەکەکە دەبێت لە عێراق دەربچێت”.

شنگالی ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەهۆی پەکەکە، ئاوەدانی ناگاتە شنگال و ئارامی دروست نابێت، ئەو قسەنەی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لاستیکییە، دەبێت بەغدا خۆی هاوکاریی پەکەکە ببڕێت، چۆن هاتوون بۆ شنگال ئاواش بگەڕێنەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد، ئەوان قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە کردووە، بەڵام لە وەڵامدا پەکەکە پێی گوتوون: “بە فەرمانی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە شنگال جێگیر بووین”. بۆیە داوای لە بەغدا کرد، هەڵوێستی ڕوونی بەرامبەر بە پەکەکە هەبێت.











باسینوز
Top