کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستانە و هەریەک لە (فازڵ میرانی، د. ڕۆژ نووری شاوەیس، مەحموود محەمەد، کاکەمین نەجاڕ، ئازاد بەرواری و عزەدین بەرواری) ئامادەن.
شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی حزبەکەیە و هەریەک لە (مەلا بەختیار، حاکم قادر حەمەجان، سەعدی ئەحمەد پیرە، شێخ جەعفەر، ئەرسەلان بایز، عومەر فەتاح و ڕزگار عەلی) ئامادەیە.
باسنیوز
