سەرۆكی ئەنجوومەنی شنگال: ٢٠ كەس لەژێر دەسەڵاتی پەكەكەدا تیرۆر كراون
(وەیس نایف) سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''مانەوەی پەكەكە لە شنگالدا مەترسییە بۆ سەر خەڵكی ناوچەكە، ئەو شوێنانەی پەكەكەشی لێیە، جا پەكەكە بێت یان كەسی دیكە لەژێر ناوی پەكەكەوه بێ، ناو بە ناو تەقە لە خەڵكی شنگال و ناوچەكانی دیكە دەكەن؛ خۆ ئەگەر پەكەكە لە چیای شنگال نەبێت، كەس ناتوانێت هیچ كارێكی خراپ بكات، بهڵام ئهوان ئهو دۆخهیان دروست كردووه.''
گوتیشی: ''تا ئێستا پەكەكە و ئەو كەسانەی لەژێر ناوی پەكەكەدا كاری خراپ دەكەن، ٢٠ كەسیان لە چیای شنگال و ناوچەكانی دیكە تیرۆر كردووە، رۆژ بۆ رۆژیش ئەو ژمارەیە زیاد دەبێت، هەر ئەوەیش وای كردووە خەڵكی شنگال نەگەڕێنەوە كە تا ئێستا تەنیا ٣%ی خهڵكی گەڕاونەتەوە، ئینجا ئەگەر ئەو كارەی پەكەكە بەردەوام بێت، ئەوانەی گەڕاونەتەوە جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە".
kdp-
