مووسا کەڤاڵ: پەکەکە لە شنگال نهكشێتهوه، دهستتێوهردان دروست دهبێ
ئهو شارەزایهی کاروباری رۆژئاوا و باکووری کوردستان دەڵێت، پێویستە ھەرچیی زووە پەکەکە لە شنگال بکشێتەوە، لەبەر ئەوەی ھیچ کارێکیان لەوناوچەیەدا نییە، ههڵبهته مانەوەی ئەوان دەبێتە ھۆی ئەوەی وڵاتان دەست لە کاروباری ئەو ناوچەیە وەربدەن.
(د.مووسا کەڤاڵ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێویستە پەکەکە دەستبەجێ لە شنگالدا بکشێتەوە و لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا رێککەون، نابێ بهێڵدرێ شنگال ببێ بە پرسێکی هەرێمایەتی و، لەو رێگەوە ئێران و تورکیا و عێراق بێن دەست لە کاروباری شنگالدا وەربدەن.''
ئاماژەیشی دا، ''وا باشە پەکەکە بکشێتەوە، چونکە ئەگەر وانەکات ئەوا کێشە لە نێوان کورد و کورددا دروست دەبێ و دواتریش ئێران و تورکیا و عێراق دەست دەخەنە نێو پرسەکەوه، ئەو وڵاتانە هەڵوێستیان یەک دەخەن و زیان بە هەرێم و پەکەکە دەگات.''
(مووسا کەڤاڵ) ئەوەیشی خستە ڕوو، ''پەکەکە لە شنگالدا هیچ کارێکی نییە و هیچ سوودێکی بۆ شنگالییەکان نییە، ئاخر شنگال بەشێکە لە هەرێمی کوردستان و کاری پەکەکە لەوێ چییە، بۆیە پێویستە بکشێنەوە.''
kdp-
