بە ھەزاران کارمەند و پزیشک وازیان لە کارەکانیان ھێناوە

بە ھەزاران کارمەند و پزیشک وازیان لە کارەکانیان ھێناوە
ەھۆی کەمبونەوەی مووچەکانیان و سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی دووساڵدا بەھەزاران پزیشک و کارمەندی تەندروستی دەستبەرداری کارەکانیان بوونە, بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیش ھۆکارەکان و چارەسەریەکان دەخەنەروو.

د.خاڵس قادرگوتەبێژ و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسی را گەیاند: لە دوای قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ھەزارو ٤٠٠ کارمەندی تەندروستی وازیان لە کارەکەیان ھێناوە.

ئاماژەی بەوەدا قەیرانی دارایی کاریگەری زۆری کردۆتەسەر وەزارەتی دارایی و تەنھا لە ماوەی ٢ ساڵدا زیاتر لە چوار ھەزار و ٤٠٠ کارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی وازیان لە کارەکانیان ھێناوە.

بەپێی بڕیارێکی حکوومەت، ھەر فەرمانبەرێک مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرێت کە لە ساڵێک تاوەکو ٥ ساڵە ، تا کۆتاھاتنی ئەو ماوەیەی داوای مۆڵەتی کردووە، ناتوانێت بۆ سەر کارەکەی بگەڕێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی روونی کردەوە ساڵانە پێویستیان بە پزیشک و میلاکی تازە دەبێت بۆیە ئەو ٢ ھەزار و ٤٠٠ کارمەندەی وازیان ھێناوە بۆشاییان لە داموو دەزگا تەندروستیەکان دروست کردووە.

یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی ئەوەی بەھەمان سەرچاوە راگەیاند: بەشێک لە پزیشکەکان ئامادەنەبوون بە مووچەی پاشەکەوتکراو کار بکەن و بەشێکیان روویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە گوتیشی:چەندین پزیشک دەناسم روویانکردە ئەڵمانیا و کەنەدا و وڵاتانی دیکە، چونکە لەوێ ئەگەر وەکوو پزیشکێکی گشتیش کاربکەن، مووچەکەیان چەند قاتی ئەوەیە کە لێرە وەک پسپۆڕێک وەریدەگرن.
payamner-
Top