كۆبونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان لاوانی باكور و باشور و ڕۆژ ئاوای كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەچوو

كۆبونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان لاوانی باكور و باشور و ڕۆژ ئاوای كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەچوو
ڕۆژی دوو شەمە ڕێكەوتی ٩/١/٢٠١٧ لە ھەولێری پایتەخت كۆبونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان نوێنەرانی بەشێك لە ڕێكخراوەكانی باكور و باشور و ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو،

‎لە كۆبونەوەكەدا كە یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە باشور و تەڤگەرا جوانێن كورد و یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژئاوا و تەڤگەرا جوانێن كوردستانێ لە باكوری كوردستان بەشدار بوون تێیدا گفتوگۆ و گەنگەشەیەكی ورد و بابەتیانە سەبارەت بە ڕەوش و دۆخی لاوانی كوردستان لە ھەر چوار پارچەی كوردستان كرا،
‎لە بەشێكی تری كۆبونەوە بەرنامە ڕێژی كرا بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پڕۆژە و چالاكی كە ئامانج لێی خزمەتكردنی لاوانی كوردستانە بێ لە بەرچاوگرتنی جیاوازی ڕەگەز و ئاین و ئایدیا و بیری سیاسی.
‎شایانی ئاماژەدانە ڕێكخراوە ئاماژە بۆكراوەكانی سەرەوە خاوەن پێگەی جەماوەری و كاریگەری مەیدانی كاری ڕێكخراوەیی و سیاسین لە باشور و باكور و ڕۆژئاوای كوردستان و ساڵانێكە خزمەتی بەرچاو پێشكەش بە لاوان دەكەن و وا بڕیارە لە وەرزی بەھار كۆمەڵێك چالاكی گرنگ بەیەكەوە ئەنجام دەدەن.
payanmner-
Top