PYD به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و سووریا رێك ده‌كه‌وێ
جه‌دعان عه‌لی، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، ئاشكرای كرد، زانیاریی وا هه‌یه (PYD) پێش هێرشی سووریا و رووسیا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب، هه‌ندێ له چه‌كداره‌كانی له‌و شاره له به‌شی رۆژهه‌ڵات كشاندبێتهوه، كه گه‌ڕه‌كی كوردنشینن و به‌ره‌و عه‌فرینی هێنابن، گوتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ژماره چه‌كداره 700 شه‌ڕڤانی سه‌ر به (PYD) بوون، ئه‌وه‌ش مه‌رجی سووریا و رووسیا و وڵاتانی ئیقلیمی بووه و به رێككه‌وتنی نهێنی كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ش ده‌بێت هه‌موو چه‌كداره‌كانی سه‌ر به (PYD) له حه‌له‌ب بكشێنه‌وه و ناوچه‌كه به‌ته‌واوی راده‌ست به رژێمی سووریا بكرێ".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد راشی گه‌یاند، لابردنی ناوی (رۆژئاوا)ش له مانگی رابردوو و جێگیركردنی به باكووری سووریا هه‌ر له‌سه‌ر داوای رژێمی سووریا بووه، تا له داهاتوودا گه‌ره‌نتی ئه‌و ناوچانه بكاته‌وه، گوتیشی: "هه‌ر له ده‌ستپێكدا كاتێك وشه‌ی رۆژئاواش هه‌بوو به‌بێ ناوی كوردستان، ئێمه ناڕه‌زایی خۆمان راگه‌یاند، ئێستاش لادانی ئه‌و وشه و گۆڕینی به باكووری سووریا لای ئێمه قبووڵ نه‌كراوه و هه‌رگیز رۆژئاوای كوردستان نابێته باكووری سووریا، ئه‌وه‌ش روونه كه په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له‌به‌رخاتری به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیی خۆیان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا به‌وه‌ش رازی بوون".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارته نزیكه‌كانی رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیم بۆ باسكردنی قۆناغی داهاتووی سیاسیی له سووریا، كه نوێنه‌ری ( PYD)ش له‌وێ بووه، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا به سه‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیم له شاری حه‌سه‌كه به‌نهێنی كردووه، كه گرنگترینیان ئه‌وه‌بووه رژێمی سووریا گه‌ره‌نتیی ئه‌وه‌ی كردووه كه سووریا له باكوریدا به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له نوێنه‌ری (PYD) كردووه هه‌ر له ئێستاوه وشه‌ی رۆژئاوا به‌ته‌واوی له ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌یكه‌ن، بسڕنه‌وه.
به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی دیكه ده‌ڵێن: "رووسه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه (PYD) به ئاگاداریی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئهنهكهسهشدا كۆ بێته‌وه و رازییان بكات به‌وه‌ی باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) له سووریا دانه‌بڕێت، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ی په‌یه‌ده دوای پرس و راكردن به سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده و قه‌ندیل، ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه".
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، (رووسه‌كان) هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نابێ ناوی فیدڕاڵیه‌تی رۆژئاڤا له ئیداره‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی په‌یه‌ده‌دا بمێنێ، به‌ڵكو ئیداره‌كه ده‌بێ ته‌نیا ناوی باكووری سووریا بێت.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری رژێمی سووریا و رووسیاش به نوێنه‌ره‌كه‌ی (PYD)یان راگه‌یاندووه، كه به ته‌واوی له حه‌له‌ب بكشێنه‌وه و گه‌ڕه‌كی شێخ مهقســـــوودیش راده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بكه‌ن.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، هه‌ر دوای چه‌ند رۆژێك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه (PYD)، له كۆنفرانسی ئه‌نجومه‌نی ئاماده‌كاریی فیدراڵیی دیموكراتیی، بڕیاری داوه وشه‌ی رۆژئاڤا نه‌مێنێت و ته‌نیا (باكووری سووریا) ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌په‌له‌ش ده‌ست كراوه به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی حه‌له‌ب كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی (PYD) دا بوون.
له‌مباره‌یه‌وه، غه‌ریب حه‌سۆ، نوێنه‌ری ته‌ڤده‌م له هه‌رێمی كوردستان كه (PYD) یه‌كێكه له پارته‌كانی ئه‌و رێكخراوه،رای گه‌یاند، ئه‌وه راست نییه كه په‌یه‌ده رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا كردبێت بۆ راده‌ستكردنی حه‌له‌ب، گوتی: "ئه‌وانه هه‌مووی زانیاریی ناڕاستن و له ئێستا به پێچه‌وانه‌وه په‌یه‌ده ناوچه‌كانی خۆی فراوانتر كردووه و چه‌ندین گه‌ڕه‌كی دیكه دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه".
باسنيوز
