هاوپه‌یمانان: به پێنج هه‌زار بۆمب هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر داعش له‌موسڵ
ئه‌و وتانه‌ی وته‌بێژی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هات له‌گه‌ڵ شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عیراق و پێشمه‌رگه كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
جۆن دۆریان وتی "پێشكه‌وتنه‌كانی قۆناغی دووه‌می شه‌ڕی موسڵ به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه عیراقییه‌كان و هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه".
وتیشی "تائێستا به زیاتر له پێنج هه‌زار بۆمب هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر داعش و به‌رده‌وامین له پشتیوانیكردنی هێزه عیراقییه‌كان".
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕۆژی 29ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی بەشی چەپی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵه‌وه قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستپێكردو له‌ئیستادا گه‌یشتونه‌ته سه‌ر روباری دیجله كه شاره‌كه ده‌كات به دووبه‌شه‌وه.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان جه‌ختیكرده‌وه، به‌ره‌و پێشچونهكان له‌موسڵ به‌رده‌وامه و "داعش درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی موسڵ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت كه ئه‌وان ده‌یان پارێزن و هێزه عیراقییه‌كان ده‌یان كوژن، به‌ڵام خه‌ڵكی موسڵ ئێستا به‌چاوی خۆیان ده‌بینن كه بانگه‌شه‌یه‌كی داعش درۆی گه‌وره بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داعش له‌شوێنه گشتییه‌كان خۆی ده‌شارێته‌وه بۆ رێگری له چالاكییه‌كانیان.
ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كان دوای شه‌ڕی موسڵ، جۆن دۆریان وتی "ئه‌مه كێشه‌ی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌و په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نییه، پێویسته ئه‌وان په‌ره به هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان بده‌ن تا داعش كۆتایی پێده‌هێنرێت".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 19 ی ئه‌یلولی ساڵی 2014 ه‌وه ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌عیراق و سوریا.
له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵدا 100 هه‌زار سه‌رباز له سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گروپه چه‌كداره شیعه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان توانیان ڕووبه‌ری سه‌دا 25ی ناو موسڵ كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه، مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كانیان وه‌ستاند ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێز و خۆئاماده‌كردن بووه بۆ قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
خه‌ندان
