به وێنه.. وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا گه‌يشته هه‌ولێر
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربيل (هه‌ولێر)، له لايه‌ن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن و وه‌زيرى ناوخۆ كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى له وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و شاندى ياوه‌رى كرا.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يان، شاندى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانى ناو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
k24-
