خوێندنى باڵا بڕيارێكى بۆ بهرژهوهندى كهسوكارى شههيد و ئهنفالكراوهكان دهركرد
له راگهيهندراوێكى وهزارهتدا كه له وێبسايتى خوێندنى باڵا بڵاوكراوهتهوه هاتووه: ئەمڕۆ دوشەممە، 9ى كانوونى دووهم/ يهنايرى 2017 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە 383 کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیەو ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کردوە بڕیاریدا بە وەرگرتنى سەرجەم کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانى سیاسى کە تەواوى مەرجەکانیان هەیەو ، کورسیان بۆ نەماوەتەوە بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیيەکانى هەرێمى کوردستان.
وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە: ئەو کاندیدانەى کە کەس وکارى پلە یەکى شەهیدە یان ئەنفالکراوە یاخود زیندانى سیاسیە و داواییان بۆ خوێندنى ماستەر یان دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017 پێشکەش کردوە، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچونە، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دواى ئەوەى نوسراوى پشتگیرى لە دیوانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەئیمزاى خودى وەزیر دەهێنن بۆ زانکۆکان و کورسیان بۆ تەرخان دەکرێت، وەک خوێندکارى خوێندنى باڵا وەردەگیرێن.
k24-
