ھیچ وڵات ولایەنێک رازی نییە پەکەکە لەشنگال بێت
قایمقامی شارۆچكهی شنگال دهڵێت، ھەرێم وعێراق وھاوپەیمانان وئەمەریکا وشنگالیان رازی نین پەکەکە لەشنگال بێت، بۆیە پێویستە چۆڵی بکەن وکێشەی زیاتر بۆ شنگال دروست نەکەن.
قایمقامی قەزای شنگال مەحما خەلیل بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ھیچ وڵات ولایەنێک رازی نییە، پەکەکە لەشنگال بمینێتهوه، لەوانە حکومەتی عێراق وھەرێمی کوردستان وھاوپەیمانان وئەمەریکا وخەڵکی شنگال وئیدارەی شنگالیش، بۆیە پەکەکە ھیچ کارێکی لهو شارۆچكهیه نەماوە وپێویستە چۆڵی بکات، ناکرێت بمینێتەوە، چونکە چارەی دیکەیان نییە.
مەحما خەلیل گوتیشی: پەکەکە وخەڵکی شنگال لهیهک جیاوازن وبەیەکەوە ناگونجێن، ھەر بۆیەش خەڵکی شنگال ناگەرێنەوە بۆ سەرماڵ وحاڵی خۆیان وچاوەرێ دەرچوونی پەکەکە دەکەن بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، چونکە باس لەوە دەکەن تاوەکو پەکەکەی لێ بێت، ئێمە ناگەرێینەوە وترسیان لەپەکەکە ھەیە.
قایمقامی شنگال ڕوونیشی کردەوە: شوێنی پەکەکە شنگال نییە وپێویستە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان کە تورکیایە، ئێمە رێگە نادەین دوای ئەوەی ئەو ھەموو کارەساتە بەسەر خەڵکی شنگال ھات رێگە بدەین شنگال ببێتەوە شوێنی شەرکردن وململانێی سیاسی، بۆیە پێویستە پەکەکە ئهو شارۆچكهیه چۆڵ بکات وکێشەی زیاتر بۆ شنگالیان دروست نەکات.
payamner-
