جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایان: تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە تەواوی قوتابخانەکانی سنوری سلێمانی خوێندن دەست پێدەکاتەوه

جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایان: تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە تەواوی قوتابخانەکانی سنوری سلێمانی خوێندن دەست پێدەکاتەوه
ێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان دەڵێت، تائێستا بڕیار لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی پرسی خوێندن لە سلێمانی نەدراوە، بەڵام تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو لە سەرجەم قوتابخانەکان خوێندن دەستپێدەکاتەوە.



جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان "ئەحمەد گەرمیانی" بە بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن لە سنوری سلێمانی نەدراوە، بەڵام پەروەردەی سلێمانی پڕۆژەیەکی پێشکەش کردووە کە لە مانگی ئادار تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم بکرێت و لە کۆتایی مانگی پێنجیش تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم بکرێت، ئەمەش جگە لە ھەردوو پۆلی ٩ و ١٢، چونکە ئەوه ھێشتا ماوە قسەی لەسەر بکرێت."



ئەحمەد گەرمیانی گوتی: ئەوەی گرنگە پرۆسەی خوێندن لە تەواوی سنوری سلێمانی دەستی پێکردۆتەوە و تەنھا لە گەرمیان و ھەڵبجە چەند قوتابخانەیەکی کەم ماوە خوێندن دەستپێبکاتەوە کە بڕیارە تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رۆژی یەکشەممە لە تەواوی قوتابخانەکان خوێندن دەستپێبکات.
payamner-
Top