گه‌نجێك به‌ تاپڕ خۆى كوشت

گه‌نجێك به‌ تاپڕ خۆى كوشت
گوته‌بێژى یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی سلێمانى بۆ كاروبارى قه‌زاكان، خۆكوشتنى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵى له‌ گوندێكى سه‌ر شاره‌دێى عه‌ربه‌ت ڕاگه‌یاند.



نه‌قیب سه‌لام سائیب گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی سلێمانى بۆ كاروبارى قه‌زاكان، به‌ ئاژانسی هه‌واڵى (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 9/1/2017 له‌ گوندى (بێستان سوور) ى سه‌ر به‌شاره‌دێى عه‌ربه‌ت، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوى (محه‌مه‌د حه‌یده‌ر) به‌ چه‌كى جۆرى تاپڕ خۆى كوشتووه‌".



گوتیشی "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌نجه‌كه‌ بارى ده‌روونى ته‌واو نه‌بووه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی سكاڵایان له‌سه‌ر كه‌س تۆمار نه‌كردووه‌".



ڕونیشیكرده‌وه‌ "په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌دێى عه‌ربه‌ته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌".
bas news-
Top