کۆمپانییەکی نەرویجی لە پێشخابوور بیرە نەوتێکی نوێ دەدۆزێتەوە

 کۆمپانییەکی نەرویجی لە پێشخابوور بیرە نەوتێکی نوێ دەدۆزێتەوە
بەڕێوەبەرانەی کۆمپانیای نەوتی "دی ئێن ئۆ"ی نەرویجی ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاندووە "لە ناوچەی باشووری پیشخابوور لە بیری (پیشخابوور2) له ‌قووڵایی ته‌نها 170 مه‌تر له‌ چینی گه‌چ نەوت هه‌ڵقوڵیوه‌.

بیرە نەوتەکە کە کاری هەڵکەندنی وەک تاقیکردنەوە دەست پێ کراوە، بە جێگیری بڕی 3800 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لێ بەرهەم دێت، لە کاتێکدا کە تەنیا 170 مەتر هەڵکەندراوە.

بیری (پیشخابوور2) لە مانگی تشرینی یەکەمەوە کاری هەڵکەندن تێیدا دەستی پێ کردووە و بڕیار وایە تا سەرەتای شوباتی ئەمساڵ بە قووڵی 3500 مەتر هەڵبکەندرێت.






باسنيوز
Top