یەکێتیی مامۆستایان داوای کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە حکوومەت دەکات

 یەکێتیی مامۆستایان داوای کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە حکوومەت دەکات
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لەبارەی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "چاوەڕوانین گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان بکرێت".

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند: “لە مانگی 1\2017ەوە، دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان خەرج دەکرێت، ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کە دەوامیان کردووە، هەر مامۆستایەک 100 هەزار بۆ ناو شار و 150 هەزار بۆ دەرەوەی شار لە کاتی دەوامیدا دەدرێت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بووە و خەرجی کەم بووەتەوە، نرخی نەوتیش بەرزبووەتەوە، بۆیە “دەبێت حکوومەت پێداچوونەوە بەو سیستەمی پاشەکەوتی مووچەیەدا بکات کە دایناوە”. گوتیشی: “داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە، گۆڕانکاری لە سیستەمی مووچەدا بکەن".







باسنیوز
Top