مەهاباد.. چوار بەندکراوی کورد زیاتر لە دوو هەفتەیە لەژێر لێکۆڵینەوە دان
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، چوار بەندکراوی کورد، به ناوه‌كانی "ئاڕه‌ش داخابۆكانی، ئارمان سهلیمپوور، حاته‌م جه‌عفه‌ری و یوونس سادقپوور" تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له گرتنگه‌ی هێزه ئه‌منیییه‌كانی سەر بە ئیتلاعاتی سوپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتدا ڕاگیراون."
نزیکەی 25 ڕۆژە لەمەوبەر، ئارەش داخابۆكانی ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی له‌شجوانیی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له‌و شاره، ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاری ئه‌هواز له شاره‌كه‌ی خۆی به تۆمه‌تی پەیوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌یانزانیوه ته‌نانه‌ت له كوێ ڕاگیراوه.
هاوکات دوو هەفتە لەمەوبەریش 2 لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوه‌كانی یوونس سادقپوور ته‌مه‌ن 25 ساڵ، كوڕی عه‌بدوڵا و حاته‌م جه‌عفه‌ری ته‌مه‌ن 33 ساڵ كوڕی هه‌مزه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره به بێ مۆڵه‌تی دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەشەوە، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ر له‌م شاره وێنه‌گرێكی لاویان به ناوی ئارمان سهلیمپوور، كوڕی حه‌بیب ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی ناڕوون ده‌یگوازنه‌وه.
هه‌روه‌ها پێشتریش ناوبراو له ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئێران له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و پاش 34 ڕۆژ ئازاد ده‌كرێ.
باسنيوز
