ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە دەرەوەی ڕفێندراوان 600 کچی کوردی ئێزدی ونبوون

 ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە دەرەوەی ڕفێندراوان 600 کچی کوردی ئێزدی ونبوون
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەبێت شنگال چۆڵ بکات، چونکە بە چۆڵنەکردنی بیانووی بە تورکیا دەدات.

عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەگەر پەکەکە تەنگاوە بەوەی تورکیا دێتە خاکی کوردستانەوە، گوایە لە بامەڕنی و باشیک هەن، ئەوە با ئەوان لە شنگال بکشێنەوە، هەتا شنگال بەدەردی بامەڕنی نەچووە، کاتی خۆی پەکەکە پەلکێشی سوپای تورکیای کرد بۆ "بامەڕنی و باشیک" ئیستا بووەتە برینی ئێسقان و دەرناکرێت، گوتیشی: "پەکەکە دەیەوێت شنگال بکرێتە تەسفیە حیسابی وڵاتان و ماڵی شەنگالییەکان وێران بکەن”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاشکرای کرد: “لە کاتی هێرش بۆ سەر شنگالەوە تاوەکوو ئێستا و جگە لەو ئافرەتانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندران، 600 کچی کوردی ئێزدی بزر بوون و ئێستا ئەگەر بۆ سەرەداو بگەڕێین، دەبێت بۆ قەندیل یان کوردستانی ڕۆژئاوا بچین و گومان دەکەین بۆ ئەو شوێنانە گواسترابنەوە”. دەشڵێت: "پەکەکە با بڕوات ئێرە چۆڵ بکات، با بچێت شوێنی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکاتەوە".





باسنیوز
Top