ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە دەرەوەی ڕفێندراوان 600 کچی کوردی ئێزدی ونبوون
عەلی عەونی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەگەر پەکەکە تەنگاوە بەوەی تورکیا دێتە خاکی کوردستانەوە، گوایە لە بامەڕنی و باشیک هەن، ئەوە با ئەوان لە شنگال بکشێنەوە، هەتا شنگال بەدەردی بامەڕنی نەچووە، کاتی خۆی پەکەکە پەلکێشی سوپای تورکیای کرد بۆ "بامەڕنی و باشیک" ئیستا بووەتە برینی ئێسقان و دەرناکرێت، گوتیشی: "پەکەکە دەیەوێت شنگال بکرێتە تەسفیە حیسابی وڵاتان و ماڵی شەنگالییەکان وێران بکەن”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاشکرای کرد: “لە کاتی هێرش بۆ سەر شنگالەوە تاوەکوو ئێستا و جگە لەو ئافرەتانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندران، 600 کچی کوردی ئێزدی بزر بوون و ئێستا ئەگەر بۆ سەرەداو بگەڕێین، دەبێت بۆ قەندیل یان کوردستانی ڕۆژئاوا بچین و گومان دەکەین بۆ ئەو شوێنانە گواسترابنەوە”. دەشڵێت: "پەکەکە با بڕوات ئێرە چۆڵ بکات، با بچێت شوێنی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکاتەوە".
باسنیوز
