خوێندنی باڵا لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێنمایی توانستی زمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

 خوێندنی باڵا لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێنمایی توانستی زمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی توانستی زمان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە " دیاریکردنی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرابەشێکە لە پڕۆسەکانی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان."

دوێنێ یەکشەممە، ڕێکەوتی 2017 -1- 8 ژمارەیەک لە کاندیدەکانی خوێندنی باڵا/ ماستەرو دکتۆرا خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا و، یادشاتنامەکیان خوێندەوەو دواتر هەڵیان کوتایە سەر دیوانی وەزارەت، بۆیە وەک خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێویستی دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەینەوە:

1.دوای ئەوەی بەدواداچونمان بۆ کرد، بۆمان دەرکەوت کە خۆپیشاندانەکەیان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە پارێزگار و وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام داوە و هیچ داواکاریەکیان بۆ ئەو خۆپیشاندانە پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار نەکردوە.

2.دیاریکردنی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرابەشێکە لە پڕۆسەکانی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

3.ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرالەلایەن لێژنەی باڵای خوێندنی باڵا ئامادە دەکرێت و لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەت کە سەرۆکی سەرۆکی سەرجەم زانکۆکان تیایدا ئەندام و لەلایەن جەنابیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرۆکایەتی دەکرێت و بڕیاری لەسەر دراوە، پاشانیشلە مانگی چواری ساڵی ڕابردو بڵاو کراوەتەوەلە ڕۆژنامەیی وەقائیعی کوردستان، بۆیە بەهایەکی یاسایی وەرگرتوە و، گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

4.ئەو کاندیدانەی کە خۆپیشاندانیان کردwوە بەپێی ئەو ڕێنماییانە وەرگیراون و، ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان و بەتایبەت مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزین، واتا وەرگرتنیان مەرجدارە.

5.ئێمە وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوامان لەکەس نەکردوە تا داوا پێشکەش بکەن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەڵکو ئەوە خودی کاندیدەکانە کە بەمەرجەکان ڕازیبون و داوایان پێشکەشکردوە، ئەگەڕ ئێستاش پابەندی مەرجەکان نابن ئەوا ڕێکەوتنەکە هەڵدەوەشێتەوە.

6.وەزارەتەکەمان جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دەکاتەوە و، هاوشێوەی زانکۆ پێشکەوتوەکانی دنیا بەپێیی ڕێنماییەکان دەرفەتی ساڵێکی بەکاندیدەکان داوە بۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلزی و بەدەستهێنانی نمرەی پێویست.

7.هەرچەندە لێپرسراوانی باڵا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەوڵی زۆریانداو ئامادەیی نیشاندا لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران کۆببێتەوەو گوێ لە داواکانیان بگرن، بەڵام ئامادەنەبون لەگەڵ لێپرسراوانی باڵا لە وەزارەت کۆببنەوە، کەچی دواتر بەڕێگەیەکی نەشیاو هەڵیانکوتایە سەر وەزارەتەکەمان و، بێ ڕێزیەکی زۆریان بەرامبەر بەشکۆی وەزارەت و کارمەندانی وەزارەتەکەمان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لێپرسراوانی وەزارەت وەک ئەرکێکی بەرپرسیارێتی لەگەڵیان کۆبوەوەو گوێیان لە داواکانیان کرد.

لە کۆتایدا جارێکی دیکە وەزارەتەکەمان جەخت لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکان وەک خۆی دەکاتەوەو، هەر قۆتابی/ خوێندکارێک پابەندی مەرجەکان نەبێت وەزارەت و زانکۆکان ئەو ڕێکەوتنە مەرجدارە بەپێیی ڕێنماییەکان هەڵدەوەشێننەوە.





باسنیوز

Top