نرخی نه‌وت دابه‌زی
به‌پێی رۆیته‌رز، (هه‌تا كاتژمێر 8:35 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی برنت (26) سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 56.84 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی مام ناوه‌ندی رۆژئاوای ته‌كساس نه‌وتی خاوی برنت (29) سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 53.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بازرگانان ده‌ڵێن دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتربوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئێران، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) به‌رهه‌می خۆیان كه‌مكردۆته‌وه له هه‌وڵێكدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاوی جیهانی و به‌وه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
رۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌رتی نه‌وت و داتاكانی هه‌نارده‌كردنی خۆیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ئێران به سوود وه‌رگرتن له به‌ده‌ركردنی له‌به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وڵاتانی ئۆپیك و كڕیاری نوێوه زیاتر له 13 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عه‌مباركراوی ناو پاپۆڕه‌كانی فرۆشتووه.
به‌پێی داتاكان له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016 دا نه‌وتی عه‌مباركراوی ئێران له‌ناو پاپۆڕه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ریا، بریتی بووه له 29.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌ڵام ئێستا ئه‌و بڕه بۆ 16.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌مبۆته‌وه.
هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بریتیه له‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆمپانیاكانی ووزه‌ی ئه‌مریكی بۆ ده‌یه‌مین هه‌فته له‌سه‌ر یه‌ك دروستكردنی سه‌كۆی نه‌وتی نوێیان زیاتركردووه و به‌وه‌ش دوای هه‌شت مانگ چالاكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و وڵاته بوژاوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌ئاستێكدان كه به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت ده‌توانن قازانج بكه‌ن.
بانكی ئوستورالیا و نیوزله‌ندا (ANZ) كه چواره‌مین گه‌وره‌ترین بانكی ئوستورالیایه، ئه‌مرۆ ڕایگه‌یاند "پشتگیری داهاتوو بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت ڕوونادات هه‌تاوه‌كو بازرگانان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بیننن كه ئاسته‌كانی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبۆته‌وه و هاوكات به‌رزبونه‌وه‌ی چالاكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكی ڕه‌نگه نرخه‌كانی نه‌وتی خاو سنورداربكات".
كۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گەیشتنە رێكەوتن لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەوەش یەكەمین ڕێكەوتنی لەو شێوەیەی ئەو وڵاتانەیە لەدوای ساڵی 2008ەوە.
دواتربه‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001ه‌وه رێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو.
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت دوای زیاتر له دووساڵ دێت له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا و هه‌روه‌ها دوای زیاتر له ساڵێك دێت له مشتومڕی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) و بێ متمانه‌یی ڕوسیای ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل. رێكه‌وتنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه سعودیه سازشی بۆ ئێرانی ركابه‌ری كرد.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
