مەکتەبی سیاسیی پارتی ديموكراتى كوردستان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 9\1\2017، مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکان و تاوتوێکردنی گەڕی دووەمی سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
پێشتر عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕاگەیاندبوو کە مەکتەبی سیاسیی پارتی، ئەنجامی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی شاندەکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ دەکات، ئەنجامەکانیش دەخرێنە بەردەم بارزانی، دواتر بڕیار لەبارەی گەڕی دووەمی دانیشتنەکانەوە دەدرێت.
لە دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای پارتی بە سەرکردایەتیی فازڵ میرانی، سەردانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کرد و تاوتوێی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیانی کرد.
باسنيوز
