ئایدن مەعرووف: تورکیا هاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچەئازادکراوەکانی دیکە دەکات
(ئایدن مەعرووف) سەرۆکى لیستى بەرەى تورکمانى لە پەرلەمانى کوردستان بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتی دیموکراتى کوردستانى گوت، ''سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر گونجاو‌دا بوو، چونکە قورساییی سیاسیی هەرێمی لە ناوچەکەدا دەرخست، تورکیایش کە وڵاتێکی گرینگە لە رۆژهەڵاتی ناویندا لە رووی دیپلۆماسی و سەربازی و تەکنۆلۆژی و ئابووریدا ئەزموونێکی باشی هەیە، بۆیە پێویستە پێوەندی نێوان هەولێر و ئانکارا فراوانتر بکرێ.''
(مه‌عرووف) هه‌روه‌ها گوتی، خۆی له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیادا شانده‌كه‌ى فراوان بوو و وه‌زیرى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و به‌رگرى هه‌ن، دیاره بوونى ئه‌و وه‌زیرانه‌ی توركیایش وا نیشان ده‌دات كه گرینگى ده‌دات بهسێكتهرى په‌روه‌رده و ته‌ندروستییش له هه‌رێمى كوردستاندا، بۆیە چاوەڕوانکراوە کە پێوەندییەکان لە رووی سێکتەرە گرینگەکانیشەوە فراوانتر دەبن.
(ئایدن مەعرووف) ئاماژەیشی دا، تورکیا ئامادەیی خۆی نیشان داوە کە لە دوای شەڕی داعشدا هاوکاریی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی تەلەعفەر و شنگال و ناوچەکانی دی دەکات.
به‌رله‌وه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بێته هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ (بینالی یڵدرم) كۆ بووه‌ته‌وه.
(مه‌عرووف) له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان به تایبه‌ت له به‌غدا، گوتی، ''هیچ ئامانجێك نه‌بووه له‌وه‌ی كه جوونه‌ته به‌غدا و له‌وێ كۆ بوونه‌ته‌وه؛ دیاره سهرۆوكهزیرانی توركیا له‌وێ ده‌رفه‌تی زیاتری هه‌بووه و ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه و دیدارهكانیش ئه‌وان دیاری‌یان كردووه.''
kdp-
