خورماتوو.. نارنجۆکێک ھەڵدرایە ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد
شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی خورماتوو، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، نارنجۆکێک ھەڵدرایە ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد، بەڵام نانجۆکەکە نەتەقیوەتەوە.
محەمەد فایەق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆ چکەی خورماتوو، ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو، 7/1/2017 کاتژمێر 11:10 خولەک، کەسێکی نەناسراو نارنجۆکێک ھەڵدرایە ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد، لە گەڕەکی کۆماری پشت حوسێن مەلا وەھاب، بە ناوی محەمەد حەسیب ئەمین".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆ چکەی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "خۆشبەختانە ئەو نارنجۆکە نەتەقیوەتەوە و دواتر لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستی بەسەردا گێرا".
گوتیشی: "بەڵام پاش ھەڵھاتنی کەسەکە، ماتۆرسکیلەکەی بەھۆی لەکارکەوتنی، بەجێماوە، تیمێکی پاسەوانەکانی تایبەت بە قایمقامیەت، کە دەست بەجێ چووبونە سەر ڕووداوەکە، دەستیان بەسەر ماتۆرسیکلەکە گرتووە و چەندین سەرەداوی زانیاریش دەست ھێزە ئەمنییەکان کەوتوون".
bas news-
