به‌وێنه..له‌پشده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ردا گیرا
محه‌مه‌د فازڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئاسایشى راپه‌ڕین به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى، له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى قه‌ڵادزێ، دوو كه‌سیان به‌بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كرد".
گوتیشى، "ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو ئه‌و دوو كه‌سه ماده هۆشبه‌ره‌كه‌یان خستبووه گونیهكهوهو له‌ژێر بۆنیدى ئۆتۆمبیله‌كه‌یان شاردبووه‌وه ده‌یانویست له بازگه‌یه‌كى سنوورى شارۆچكه‌ى پشده‌ر تێبپه‌ڕن و پاشان بازرگانى پێوه بكه‌ن، به‌ڵام دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى، هه‌ردووكیان به ئۆتۆمبیله‌كه‌و ماده هۆشبهرهكهوه ده‌ستگیر كران و به پێى ماده‌ى 14 ى یاساى هۆشبه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
جێى ئاماژه پێدانه له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردودا (2016) له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین 127 كه‌س به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و بازرگانى كردن به ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون.
bas news-
