سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر: كه‌س ناتوانێت ئێمه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زێنێت
دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولخالق مه‌سعوود، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 ڕای گه‌یاندبوو، كه یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق دابه‌زیوه، ئه‌م قسانه‌ش سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دێنێته سه‌رهێڵ و وەڵامی قسه‌كانی سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌داته‌وه.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید، سه‌رۆكی یانه‌ی وەرزشی هه‌ولێر، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 لەبارەی دەنگۆی دابەزینی یانەی هەولێر بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان گوتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س ناتوانێت یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی پله‌یه‌ك دابەزێنێت".
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر، بۆ کوردستان24 گوتیشی: "عه‌بدولخالق مه‌سعوود، به‌هۆی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌و به‌هیچ جۆرێك بڕیاری خراپ له دژی یانه‌ی هه‌ولێر نادات".
عه‌بدوڵڵا مه‌جید، ئەوەشی گوت، "به‌پێی ڕێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه سزای ئێمه بدات، كێشه‌ی كشانه‌وه‌ی ئێمه دارایی نییه، به‌ڵكوو سیاسییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه و سووكایه‌تی به هه‌موو ڕه‌مزه‌كانی ئێمه كراوه".
سەرۆکی یانەکەی قەڵا و منارە ده‌شڵێت، "فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌بێت مه‌منوونیش بێت كه به‌شداریی له خوله‌كه‌یان بكه‌ین".
له یارییەکانی گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەجەف و یارییەکەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێ دۆڕاند، له دوای یارییه‌كه‌ش هانده‌رانی نه‌جه‌ف دروشمی ڕه‌گه‌زپه‌رستیان به‌رز كرده‌وه و سووکایەتیان بە پێشمەرگە و کوردستان کرد، ئه‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێری ناچار به كشانه‌وه لە خولەکە كرد، ته‌نیا مه‌رجێكیشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داناوه ئه‌ویش دواخستنی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌میه‌تی، لە بەرامبەریشدا یانەی نەجەف لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە بە ئەنجامدانی چوار یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی سزا درا.
bas news-
