شارەزوور.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر حەبی ھۆشبەردا گیرا
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی (باسنیوز) نێردراوە "ھێزەکانی ئاسایشی شارەزوور بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور، بەپێی ماددەی 14ی یاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ڕۆژی 5/1/2017 لە پارێزگای ھەڵەبجە، دەستیان بەسەر بڕی 1637 پاکەت حەبی قەدەغەکراودا لەجۆری ترامادۆڵی 300 ملیگرام کە دەکاتە 163 ھەزار و 700 دەنک حەب، گرتووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: "لە ساڵی 2016 دا دەست بەسەر 378 کیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە، بەو ھۆیەشەوە 63 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە 61 تۆمەتباریان کوردی عێراقی و 2 تۆمەتباریشیان کوردی ئێرانین، لە نێویشیاندا تەنھا یەکێکیان لە ڕەگەزی مێ بووە".
bas news-
