زیاتر لە ٣٤هەزار سکاڵا ڕەوانەى دادگاکانى کوردستان کراون
لە ساڵى ٢٠١٦دا فەرمانگەکانى داواکارى گشتى لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و ئیدارەى گەرمیان ٣٤ هەزار و ١٢٠ سکاڵایان ڕەوانەى دادگاکانى هەرێم کردووە و دادگاکانیش ٢٦ هەزار و ٣٤٥ سکاڵایان یەکاڵاکردووەتەوە.
بەپێى ئامارى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەریم، فەرمانگەى داواکارى گشتى هەولێر ٣هەزار و ١٣٧ دۆسیەى ڕەوانەى دادگاى تاوانەکان، نەوجەوانان، کەتن، مافى گشتى، بەرایى و بارى کەسى کردووە.
لێکۆڵینەوەش لە ٥ هەزار و ٣١٤ دۆسیە کراوە، و هەزار و ٣٣ دۆسیە یەکاڵاکردووەتەوە.
فەرمانگەى داواکارى گشتى سلێمانى ٨هەزار و ٦٨٧ دۆسیەى ڕەوانەى دادگاى تاوانەکان، نەوجەوانان، کەتن، مافى گشتى، بەرایى، بارى کەسى و گومرگ کردووە.
لێکۆڵینەوەش لە ٨ هەزار و ٣٠٠ دۆسیە کراوە، ٢هەزار و ٣٧١ دۆسیە یەکاڵاکراوەتەوە.
فەرمانگەى داواکارى گشتى دهۆک ٢٠هەزار و ١٣٨ دۆسیەى ڕەوانەى دادگاى تاوانەکان، نەوجەوانان، کەتن، مافى گشتى، بەرایى و بارى کەسى کردووە.
لێکۆڵینەوەش لە ٣٠ هەزار و ١٥٠ دۆسیە کراوە، ٢٢هەزار و ٨١ دۆسیە یەکاڵاکراوەتەوە.
فەرمانگەى داواکارى گشتى گەرمیان ٢هەزار و ١٦٠ دۆسیەى ڕەوانەى دادگاى تاوانەکان، نەوجەوانان، کەتن، مافى گشتى، بەرایى و بارى کەسى کردووە.
لێکۆڵینەوەش لە هەزار و ٥٦ دۆسیە کراوە، ٨٦٠ دۆسیە یەکاڵاکراوەتەوە.
payamner-
