سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا

سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا

دوای كۆتایی هێنان بە كۆبوونەوە و سەردانەكانی لە هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ 8/1/2016 بن عه‌لى یەڵدرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕایەوە بۆ توركیا.

لەكاتی بەرێكردنیدا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاوەری یەڵدرمی كرد و بەرلە كۆتایی هێنان بە سەردانەكەشی لە فرۆكەخانەی نیودەڵەتی هەولێر دواین كۆبوونەوەی ئەنجام دا.

بن عه‌لى یه‌ڵدرم، شه‌وى ڕابردوو دواى سه‌ردانێكى بۆ به‌غدا، گه‌شته‌ شارى هه‌ولێر، دواتر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دا، به‌ یاوه‌رى مه‌سعود بارزانى، فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌، سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگى دژ به‌ داعش كرد.
payamner-
Top