سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات

 سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات
بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی چیای زەردک و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 2017 -1- 8 بیناڵی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی چیای زەردکیان لە ڕۆژهەڵاتی کرد و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، باسی نەخشەی سەربازیی جەنگ و تێکشکاندنی داعشی کرد."

لەو سەردانەدا فەریق جەمال ئیمنکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەخشەی بەرەکانی جەنگی بۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕوون کردەوە و دواتر سەردانی وێنەی شەهیدانی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کەلە بەرەکانی جەنگ شەهید بوون و لەوێ دانرابوون.
پاشان سەرۆک وەزیرانی تورکیا هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە سەردانی چەند سەنگەرێکی پێشمەرگەیان کرد و ناوچەکەیان بەسەر کردەوە.





باسنيوز
Top