چەکدارێکی پەیەدە دایکی خۆی دەکوژێت

 چەکدارێکی پەیەدە دایکی خۆی دەکوژێت
چەکدارێکی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کوردستانی رۆژئاوا، دایکی خۆی دەکوژێت.

ئەحمەد موعاز حەیدەر (تەمەن 15 ساڵ)، سەرەتا پەیوەندیی گرووپی (جوانێن شۆڕشگێڕ)ی سەر بە پەیەدە کردووە و پێش هەفتەیەک بەبێ ئاگاداریی دایک و باوکی بووەتە شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەیەدە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی یەکێتیی کوردی لە سووریا، ئەحمەد موعاز حەیدەر ئێوارەی رۆژی شەممە 7/1/2017 گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی لە شارەدێی (چل ئاغا) لە رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ و بە دوو گوللەی کلاشینکۆف دایکی خۆی کوشتووە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنی دایکی لەلایەن ئەو چەکدارەی سەر بە پەیەدەوە ئاشکرا نەبووە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو چەکدارە گوللەی لە دەست دەرچووە و بەر دایکی کەوتووە.

چەندین جار رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پەکەکە لە شنگال و یەپەگە لە کوردستانی رۆژئاوا ”تاوانی جەنگی“ ئەنجام دەدەن، بە بەسەربازکردنی منداڵان و بەکارهێنانیان لە توندوتیژییەکان.





باسنيوز
Top