سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێم ئاماری ساڵی 2016ی ڕاگەیاند
ئامارەكانی ساڵی 2016 خستەڕوو.
بۆتان بەكر، سكرتێری داواكاری گشتیی ئەمڕۆ یەكشەممە 2017 -1- 8 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند "كۆی گشتیی ئەو دۆسییانەی لە ساڵی 2016 جووڵێنراوە و ئەو كێشانەی چوونەتە بەردەم داواكاری گشتی، بریتی بووە لە 36 هەزار و 103 كێشە."
سكرتێری داواكاری گشتی ئاماژەی بەوەش كرد "ئەو دۆسییانەی كە تایبەتن بە دەستدرێژی بۆسەر موڵك و ماڵی گشتی و زەوی و زاری میری و كەیسی پەیوەندیدار بە كێشە، بریتی بوون لە (971 ) دۆسیە و سەرجەمی ئەو دۆسییانەش لەلایەن داواكاری گشتییەوە كاری لەسەر كراوە."
ئەوەشی ڕوون كردەوە، كۆی گشتیی ئەو داوایانەی نێردراون بۆ داواكاری گشتی (36) هەزار و (103) داوا بوون، گوتیشی: "دادگای تاوانەكان ( 1) هەزار و (292) دۆسیە و دادگای نەوجەوانان ( 190) دۆسیە و داداگای كەوتن (1) هەزار و (208 ) دۆسیە، هاوكات دادگای كارگێڕی (36) دۆسیە و دادگای بەرایی (80) دۆسیە و باری كەسی (331) دۆسیە و ناكامەكان (190)، هاوكات لەكۆی ئەو ئامارانەی كە ئاماژەی پێ كراوە لە دادگای تاوانەكان (1) هەزار و (185) دۆسیەیان ڕەوانەی دادگا كردووە، هەروەها لە دادگای نەوجەوانان (162) دۆسیە، لە دادگای كەوتنیش (1) هەزار و (82) دۆسیە یەكلایی كراونەتەوە و ئەوانی دیكەش تانەیان لێ دراوە و هێشتا یەكلا نەكراونەتەوە.
باسنيوز
