ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوشتنی ئەمیرێکی داعشی ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو ئەنجومەنە، دکتۆر موعاویە کە ناوی ڕاستەقینەی ئیسلام تەها محەمەد ئەلعوبێدییە و ئەمیری دیوانی تەندرووستیی ویلایەتی کەرکووکی داعش بووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دژە تیرۆری کوردستان و هێزێکی هاوپەیماناندا لە ناوەندی قەزای حەویجە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو تیرۆریستە لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 5\1\2017 لە ناو حەویجە کراوەتە ئامانج و کوژراوە. ڕاشیگەیاندووە: ”ئەم کەسە بەرپرسیارە لە کوژرانی دەیان هاووڵاتیی پارێزگای کەرکووک و ھەروەھا لە مانگی 10\2015دا بەشداریی لە شەھید کردنی چوار پێشمەرگە لە حەویجەدا کردبوو و دەستێکی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لە حەویجە ھەبووە و یەکێک بووە لە بەرپرسە سەرەکییەکانی داعش لە سنووری کەرکووک“.
(باسنیوز
