پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان فراوان دەکرێت
ئایدن مەعرووف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: بڕیارە پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە فراوان بکرێت، بەتایبەت لەسەر ئاستی ئابووری”. ئەوەشی روون کردەوە: “هەرێمی کوردستان لە قەیرانی دارایی دایە، بۆیە توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندیی ئابووریی کوردستان و تورکیا دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت، لەداهاتووشدا بەهۆی ئەوەی حکوومەت نیازی هەیە داهاتی نەوت زۆر بکات، ئەوەش لە ڕێگای بۆڕییە نەوتییەکان دەبێت لە تورکیاوە بۆ بەندەی جەیهان، دەبێت ئەمانە حیسابیان بۆ بکرێت".
بە بڕوای ئایدن مەعرووف، گرنگە حکوومەت بزانێت کە چۆن پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بدات، “بۆیە گرنگە لە داهاتوودا ئەگەر حکوومەت بیەوێت داهاتی خۆی زیاد بکات، کار لەسەر سێکتەری گازی سرووشتیش بکات کە بەهۆی داهاتەکەیەوە دەتوانێت داهاتی کوردستان زیاد بکات، ئەوەش لە ڕێگای تورکیاوە دەبێت".
لە شەوی ڕابردووەوە، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و شاندێکی باڵای حکوومەتی ئەو وڵاتە، گەیشتوونەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
باسنیوز
