کۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێ کرد.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی تورکیا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ئەنجام بدەن.
باسنیوز
