کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و هاوتا تورکییەکەی دەستی پێ کرد
پاش ئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو 7 لەسەر 8\1\2017، بیناڵی یەڵدرم و شاندێکی یاوەری گەیشتنە شاری هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ کرا. کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یڵدرم دەستی پێ کرد.
چاوەڕوانیش دەکرێت هەر ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و شەڕی دژی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، دوو تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شاندەکەی تورکیا دەبێت.
باسنیوز
