سیناتۆرێکی ئەمریکی: لەگەڵ هەولێر کار لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین و هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە

 سیناتۆرێکی ئەمریکی: لەگەڵ هەولێر کار لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین و هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە
سیناتۆرێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ هەولێر تاوتوێ دەکەن.



مارکۆ رۆبیۆ، سیناتۆری ئەمریکی راگەیاندووە: کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ”لایەنێکی بەهێزی“ شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعشە و پێویستە هەردوو لایەنی ئەمریکی و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی شەڕی دژی داعش کار بکەن.



مارکۆ رۆبیۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی بە ”هاوپەیمانێکی بەهێز“ی ئەمریکا ناو بردووە و رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ”بەشێکی گرنگە لە ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.



ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە هەروەها رایگەیاندووە، کە لە داوای سەربەخۆبوونی کوردستانی باشوور تێ دەگات و ”ئەمە پرسێکە بە یەکەوە کاری لەسەر دەکەین .




باسنیوز
Top