نادر هةركى : هاتووينةتة ئةمريكا بؤ ئةوةى بة جيهان بلَيَين كة سةربةخؤيى مافى رةواى كةلةكةمانة

نادر هةركى : هاتووينةتة ئةمريكا بؤ ئةوةى بة جيهان بلَيَين كة سةربةخؤيى مافى رةواى  كةلةكةمانة

لە کاتێکا پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگەو و دژی سەرسەختترین دوژمن دەجەنگێت دوو کوردی باشوور نادر ھەرکی و ئارارات ھەرکی دەچنە ئەمریکا و لە واشنتۆنەوە بە جل و بەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە خۆیان و ئاڵا و جلی کوردی دەگەیەننە ئەو شوێنانەی ئەمریکا کە پێشتر ئاڵای کوردستان نەچۆتە ئەو شوێنە
دادوەر نادر ھەرکی دەڵێت لەو بارودرۆخەی کوردستان ھەموو لایەک و چین و توێژێک پێویستە زۆر بە بەرپرسیاریەتەوە مامەڵە لە گەڵ ئەو دۆخە بکەن و ھەست بەوە بکەین کە کەلەگەمان بەرەو سەربەخۆیی ھەنگاو دەنێت و دەبێت ھاوکار و پاڵپشتی ئەو مەسەلە گرنگەی گەلەکەمان بین
نادر ھەرکی راشیدەگەیەنێت بۆیە ھاتوونەتە ئەمریکا تاوەکو ئاڵا و جل و بەرگ و کلتووری کوردی بە دونیاو ئەمریکا بناسێنن و بە وڵاتانی دەرەوە نیشان بدەن کە ئێمەش خاوەن ئاڵا و کلتووری تایبەتین و سەبەرخۆی و دەوڵەتی کوردی ماقێکی رەوایە
ئەو دوو کوردە ئاڵای کوردستانیان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشیش برد ئەو شوێنەی کە تا ئێستا ئاڵای کوردستانی نەگەیشتبوێ
Top