مەریوان... چالاکوانێکی مەدەنیی کورد دەستگیر کرا
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە "ئەمڕۆ شەممە 2017 -1- 7 دانا لەنج ئابادی، یەکێک لە چالاکوانانی مەدەنیی دانیشتووی مەریوان لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێران لەو شارە، بانگهێشت کراوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە.
ئەم چالاکوانە کوردە لە ئەکاونتیی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) کە دادوەری مەریوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەتی ئێران" بڕیاری دەستگیرکردنی داوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە دانا لەنج ئابادی، پاش دەستگیرکران بە دانانی "بەڵگەی مووچەی خۆی" لەباتی کەفالەت هەتا کاتی دادگاییکردن بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
لایەنی سکاڵاکار لە دۆسیەی ئەو چالاکوانە مەدەنییە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بووە کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەت لەڕێگەی ئەنتەرنێت و پاڵپشتی لە کۆڵبەران هەوڵدان بۆ پێشگیری لە هاتوچۆی تانکەرەکانی سووتەمەنی لە جادەکانی مەریوان" دەستگیر کراوە.
دانا لەنج ئابادی لە ساڵەکانی 2011 و 2013 لە دوو حکوم و دۆسیەی جیاجیادا بە 5 ساڵ و 1و سەرجەم بە 6 ساڵ بەندکران حوکم دراوە و پاشان دوای 20 مانگ زیندانی ئازاد کرا.
bas news-
