فەرماندەی میحوەری داقووق: دژی پێكهێنانی هێزی سەر بە حەشدی شەعبین
فەرماندەی میحوەری داقووقی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئاشكرای دەكات، دژی پێكهێنانی هێزی سەر بە حەشدی شەعبین.
ئەمڕۆ شەممە 7/1/2017، لیوا محەمەد قادر، فەرماندەی میحوەری داقووقی هێزەكانی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئێمە بە هەموو شێوەیەك دژی پێكهێنانی هێز و فەوجی سەر بە حەشدی شەعبین لە شارۆچكەی داقووق، لەبەر ئەوەی ئێستا سنوورەكە پێشمەرگە دەیپارێزێت و پێویستمان بە هێزی حەشدی شەعبی نییە".
لیوا محەمەد قادر، گوتیشی"لە شارۆچكەی داقووق هیچ هێزێكی نوێی سەر بە حەشدی شەعبی تا ئێستا پێكنەهێنراوە و ئەوەی كە باسی لێوە دەكرێت لەبارەی پێكهێنانی هێزەوە لە سنوورەكەی ئێمە، تەنیا قسەیە و هیچتر تر نییە".
bas news-
