ڕانیە.. بەهۆی ئاگرەوە ماڵێک سووتا

ڕانیە.. بەهۆی ئاگرەوە ماڵێک سووتا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، سوتانی ماڵێکی لە گەڕەکێکی شاری ڕانیە بەهۆی ئاگرەوە ڕاگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاوی کردەوە، "ئەمڕۆ شەممە (2017/1/7)، کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە گەرەکی ئازادی لە ڕانیە ئاگر لە ماڵێک بەردەبێت دانیشتوانی ماڵەکە بە ڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی ڕانیەن".


پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە، دەرکەوتووە کە بەهۆی دەستکاری کردنی (چەرخ) بووە لەلایەن منداڵەکانیەوە".



ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، خۆشبەختانە جگە لە زەرەری ماددی، هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە، کە بەشێک لە کەل و پەلی ماڵەکە سوتاوە و لەسەر ڕووداوەکەش ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

bas news-
Top