په‌رله‌مانتارێك: پێویسته pkk به زوترین كات شنگال چۆڵ بكات
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێویسته پارتى كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، به زووترین كات شنگال جێ چۆڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌دانى بگه‌یه‌نرێته ئه‌و شارۆچكه وێرانه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/1/2017، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" پێویسته گهریلاكانى په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه لێوه هاتوون، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى ئاوه‌دانى بگه‌یه‌نرێته شنگال كه له دواى داگیركردنى له‌لایه‌ن داعشه‌وه، شارۆچكه‌كه وێران كراوه".
گوتیشی :" پارتی كرێكارانى كوردستان، شوێنیان كوردستانى باكووره و پێویسته به سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له كوردستانى باكوور ده‌ست پێ بكاته‌وه".
ئاشكراشی كرد" حكوومه‌تى عێراقی، له دژی كورد مووچه‌ى سه‌دان گه‌ریلاى په‌كه‌كه ده‌دات له شنگال و له سه‌ر حكوومه‌تى عێراقیشه به هه‌ڵوێسته‌كانیدا بچێته‌وه".
bas news-
