ئاسایشی سلێمانی: دوو كه‌س به 16 كیلۆو نیو مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایش كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، ئه‌و دوو كه‌سه لە (7/4/2017 ) لەناو شار‌و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی موخه‌درات ده‌ستگیركراون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و كه‌سانه لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕی (16) کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەری جۆری (شیشە) یان پێگیراوە، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا، ڕۆژی (3/1/2017) لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 ، سزادران.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه ناوی (ح ،خ ،ع)ه‌و لەدایکبووی ساڵی (1986) کورده‌و ڕەگەزی نێره‌و بێکاره، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر سزادراوە بۆ ماوەی (10)مانگ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار. هه‌روه‌ها كه‌سه‌كه‌ی دیكه به‌ناوی (ص، ا، ڕ ) لەدایکبوی ساڵی (1979) كه‌کورده‌و ڕەگەزی نێره‌و پیشەی کاسبه، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر سزادراوە بۆ ماوەی (10)مانگ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایش.
xendan -
