شه‌ڕڤانان گوندێكی ستراتیژیان له ره‌ققه كۆنتڕۆڵكرد
به پێی ئاژانسی هاوارنیوز نزیك له یه‌په‌گه، شه‌ڕی توند له نێوان شه‌ڕڤانان و تیرۆریستانی داعش له گوندی سویدیه‌ی رۆژئاوا له باكوری رۆژئاوای شاری ره‌ققه له شه‌وی رابردوو تا به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه و شه‌ڕڤانان توانیویانه ئه‌و گونده له ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن.
له ئه‌نجامی شه‌ر ِو پێكدادانه‌كاندا 32 تیرۆریستی داعش كوژراون.
گوندی سویدیه‌ی رۆژئاوا وه‌كو ناوه‌ندێكی ستراتیژی له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه به‌كارده‌هێنرا.
xendan -
